پۆڵه‌تیك پرێس:
كۆمپانیای “سینۆڤاك” بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا ژماره‌یه‌كی نزیك له “خه‌یاڵی” بۆ دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
كۆمپانیاكه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند، تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌توانن 600 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا دروستبكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ته‌نیا 24 ڕۆژ بۆ كۆتایی ساڵی 2020 ماوه.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به به‌های 500 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان بۆ دروستكردنی 600 ملیۆن ڤاكسین ده‌كه‌ن.
تا ئێستا چین پێنج ڤاكسینی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا خستووه‌ته ژێر تاقیكردنه‌وه‌وه، هاوكات ڤاكسینه‌كانی له 12 وڵات‌دا له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه چین زیاتر له یه‌ك ملیۆن ڤاكسینی بۆ ئیندۆنیزیا نارد، هاوكات ئاماده‌یی نیشانداوه ڤاكسینه‌كانی بۆ وڵاتانی دیكه‌ش بنێرێت.
ڤاكسینه‌كه‌ی چین چۆن كارده‌كات؟
به‌كارهێنه‌ر ده‌بێت دووجار خۆی به‌ڤاكسینه‌كه بكوتێت، هاوكات ڤاكسینه‌كه به‌شێوه‌ی كۆن كار له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه ده‌كات، ڤایرۆسه‌كه به‌زیندوویی له‌نێوده‌بات و دواتر له‌ش له ڤایرۆسه‌كه ڕزگاریده‌بێت.
ڤاكسینه‌كه ده‌بێت له‌پله‌ی گه‌رمی نێوان دوو تا هه‌شت پله‌ی سه‌دی هه‌ڵبگیرێت، به‌وه‌ش له‌نێو به‌فرگری ئاسایدا ده‌توانرێت هه‌ڵبگیرێت.