روسیا دوو دەرمانی کۆرۆنا دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستیی روسیا رێگەی بە فرۆشتنی دوو دەرمانی روسی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دا لەسەرئاستێکی بەرفراوانی دەرمانخانە گشتییەکانی ئەو وڵاتە.

بەپێی بڵاوکراوەیەک لە رۆژنامەی مۆسکۆ تایمز، ئەو دوو دەرمانە دوو جۆرن لە جۆرەکانی فاڤیپیراڤیر کە لە روسیا دروست دەکرێت و کۆپییەکە لە دەرمانی دژە ئەنفلۆنزا کە کۆمپانیای “Fujifilm”ی یابانی پەرەیپێداوە.

ئەوەش هاتووە، یەکێک لە دەرمانەکان لەژێر ناوی “Areplivir” بڕیارە لە رۆژی دووشەممەی داهاتووەوە لە زۆرێک لە دەرمانخانەکانی روسیادا بەردەست بێت.

هاوکات، وا چاوەڕوان دەکرێت لە هەمان کاتدا دەرمانی دووەم کە ئەویش “Koronavir”ە لە دەرمانخانەکاندا بەردەست بێت.

لەگەڵ ئەوەی روسیا لەماوەی رابردوودا ڤاکسینی کۆرۆنای سپۆتنیک ڤی “Sputnic V” پەرەپێدا،بەڵام نزیکەی نیوەی خەڵکی وڵاتەکە گومانیان لە کارایی ئەو ڤاکسینە هەیە.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک