پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌لبێرت بۆرلا، سه‌رۆكی كۆمپانیای “فایزه‌ر”ی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد، دڵنیانین له‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان ڕێگریده‌كات له‌گواستنه‌وه‌ی كۆرۆنا یاخود نا.
هه‌رچه‌نده ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای فایزه‌ر سه‌لمێندراوه كه به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 90% كاریگه‌ریی هه‌یه بۆ ڕێگریكردن له‌تووشبون به‌كۆرۆنا، به‌ڵام به‌وته‌ی سه‌رۆكی كۆمپانیاكه، ئه‌وان له‌وه دڵنیانین ڤاكسینه‌كه‌یان ڕێگریده‌كات له‌گواستنه‌وه‌ی كۆرۆنا یاخود نا.
بۆرلا ده‌شڵێت، سه‌لماندنی ئه‌و بابه‌ته پێویستی به تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه، هاوكات داوای له ئیداره‌ی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مریكا (FDA) كردووه، ڕه‌زامه‌ندی بده‌نه فایزه‌ر بۆ به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌یان بۆ حاڵه‌تی له‌ناكاو.
كۆمپانیای فایزه‌ر به‌هاوبه‌شی كۆمپانیای “بیۆنتیك”ـی ئه‌ڵمانی ڕه‌زامه‌ندی به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنایان له‌حكومه‌تی به‌ریتانیا وه‌رگرتووه، چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له‌وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپاش ده‌كه‌ن بۆ به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه.