تڕەمپ؛ کۆرۆنا نیعمەتێکی خوایی بوو

پۆڵەتیک پرێس؛

 

سەرۆکی ئەمریکا؛ دەڵێت: کۆرونا “نیعمەتێکی نهێنی”  خودا بوو، پێی پیرۆز بووم، ئەم وتەیەی دۆناڵد تڕەمپ، لە میانی تۆمارێکی ڤیدیۆیدا هات، کە پێچەوانەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بێ بەستنی ماسک پاش راگەیاندنی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکەوت.

 

دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەتۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە پێچەوانەی ڕێنماییەتەندروستی و خۆپارێزییەکان لەناو کۆشکی سپی دەرکەوتووە، وێڕای ئەوەی دەڵێت توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نیعمەتێک بووە و خودا بەو بەسەرکردنەوەیە پیرۆزی کردووە، دەشڵێت؛ ئێستا هەست بە باشییەکی تەواو دەکەم .

 

ئەم وتانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە، کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە210 هەزار هاووڵاتی ئەمریکایی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

 

لە ڤیدیۆکەدا تڕەمپ ناوی دژە تەنێک دەهێنێت کە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکی بەناوی(ریگینیرۆن) بەرهەمهێنراوە و دەڵێت بۆ کۆنترۆڵی هەوکردن چارەسەرێکی خێرایە.

 

سەرۆکی ئەمریکا، ڕەخنەشی لە درێژخایەنی پرۆسەی دەستخستنی ڤاکسینێک بۆ چارەسەری کۆرۆنا گرتووە و دەڵێت، ناوەندی نیشتمانی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا وەک پێویست هەنگاویان نەناوە.

 

دۆناڵد تڕەمپ وتویەتی؛ لە پلانی حکومەتی ئەمریکادا بودجەی 450 ملیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیای (ریگینیرۆن) دانراوە تا بە زووی ڤاکسین دەست بخەن و لەمبارەیەشەوە قسەی لەگەڵ دکتۆر لیۆنارد شلیفەر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ڕیگینیرۆن، کردووە.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە باری لە ناکاودا من پێکوتەم وەرگرتووە و دەرئەنجامی باشی هەبووە و هەوڵ دەدەین هەزاران جورعە لەو پێکوتەیە بێ بەرامبەر بدەنە هاووڵاتیانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا