یەکەم گەشتی گواستنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای یونایتد ئێرلاینز دەستیکرد بە یەکەم گەشتی گواستنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا کە لەلایەن کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای بیۆنتیکی ئەڵمانی بەرهەمهێنرا.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، کۆمپانیای یونایتد ئێرلاینزی ئەمریکی دەستیکرد بە گواستنەوەی ژمارەیەک ڤاکسین لە برۆکسلی بەلجیکاوە بەرەو شیکاگۆی ئەمریکا بەڵام تا ئێستا ئاشکرای نەکردووە چەند ڤاکسین لەو گەشتەدا گوازراونەتەوە.

پێشتریش کۆمپانیای فایزەر و بیۆنتیک رایانگەیاند، قۆناغی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەیان سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە.

بەپێی پلانەکانی وارپ سپید، کە لەلایەن کۆشکی سپییەوە بۆ پەرەپێدان و دابەشکردنی ڤاکسین سەرپەرشتی دەکرێت، لەدوای ٢٤ سەعات لە پەسەندکردنی ڤاکسینەکە لەلایەن ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی دابەشکردنی ڤاکسینەکە دەست پێدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا