پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی بڵاویكردەوە، حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 110 وڵات رووی لە هەڵكشان كردووە و هۆشداری لە تەواو نەبوونی پەتاكە دا.
تێدرۆس ئادهانۆم گیبریسیۆن، بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی، هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین پێشهاتەكانی پەیوەست بە حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا كرد.
تێدرۆس ئادهانۆم گیبریسیۆس ئاماژەی بەوە كرد حاڵەتەكانی تووشبوون بە جۆرە لاوەكییەكانی (BA.4) و (BA.5)ی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 110 وڵات زیادیكردووە و وتی: ژمارەی حاڵەتە جیهانییەكانی تووشبوون بە رێژەی سەدا 20 زیادیكردووە و لە سێ ناوچە رێژەی گیان لەدەستدان بەرزبووەتەوە.
گیبریسیۆس وتیشی: پەتاكە گۆڕانكاریی بەسەردا دێت. پێشكەوتنمان لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە بەدەستهێنا بەڵام هێشتا پەتاكە تەواو نەبووە.
جەختی لەوەش كردەوە بەهۆی كەمبوونەوەی پشكنین، دەستنیشانكردنی حاڵەتەكانی تووشبوون و ریزبەنیدی جینۆمەوە توانای رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی بۆ بەدواداچوونی ڤایرۆسەكە سنوورداربووە و رایگەیاند: بەدواداچوون بۆ جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە ئێستا هەیە و شیكردنەوەی ئەو جۆرانەی كە لەمەودوا دەردەكەون، تادێت ئەستەم دەبێت.