قرشەکان دەبنە قوربانی دەستی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا

پۆڵەتیک پرێس؛

 

گروپێکی پاراستنی ژینگە هەڵمەتێکیان بۆ ڕێگریکردن لەبەکارهێنانی ڕۆنی جگەری قرش لە دروستکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەستپێکرد.

هاوپەیمانانی قرش(Shark Allies) لە ئەمریکا کە گروپێکی ژینگەیی دژ بەڕاوکردنی ماسی قرشن لە سکاڵا نامەیەکدا ڕایانگەیەندووە؛ دژ بە بەکار‌هێنانی ماددەی (سکوالین)ن لەڕۆنی جگەری قرش بۆ دروستکردنی  ڤاکسینی کۆرۆنا و دەڵێن ئەم کارە هەوڵێکی کورتبینانەیە و شوێنگرەوەی دیکە لە جیاتی ئەو پێکهاتەیە هەیە تا لە ڤاکسیندا بەکار بێت.

لە سکاڵانامەکەدا ئەو گروپە ئەوەیان خستووەتەڕوو؛ بەکارهێنانی ئەو ماددەیەی رۆنی جگەری قرش لە ڤاکسینی کۆرۆنادا، چاوەڕوان نەکراو و ناجێگیرە و جیگرەوەی باشتر هەیە دەبێت بەرپرسانی بواری پیشەسازی دروستکردنی ڤاکسین گوێ لە داواکانمان بگرن.

دەشلێن؛ بۆ دەرهێنانی یەک تەن لە سکوالین لە ڕۆنی جگەری قرشدا، پێویستی بە کوشتنی 3000 قرش هەیە.

 

جێی باسە ئەم گروپە ژینگەییە لە مانگی ڕابردووەوە دۆسیەی ئەم مەترسییەیان بۆ سەر ژینگە جوڵاندووە و تا ئێستا توانیویانە زیاتر لە 58 هەزار واژوو کۆبکەنەوە دژ بەم هەوڵەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهینانی ڤاکسین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا