ئەمریکا دەست بە دابەشکردنی ڤاکسینی مۆدێرنا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

بڕیارە ئەمریکا دەستبکات بە دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا کە لەلایەن کۆمپانیای مۆدێرناوە بەرهەمهێنراوە.

لەوبارەیەوە، گوستاڤ بێرنا ئەندامی تیمی سەرپەرشتیکردنی بەرنامەی پەرەپێدان و دابەشکردنی ڤاکسینەکە رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، ڤاکسینەکان دەگاتە کەرتی چاودێری تەندروستییەکانی ئەمریکا.

ئەم ڤاکسینەی مۆدێرنا، کە رۆژی هەینی پێشوو لەلایەن ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکییەوە پەسەند کرا، بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کە تەمەنیان سەروو ١٨ ساڵە.

گوستاڤ بێرنا باسی لەوەش کرد، ئەمریکا بەنیازە لە کۆتایی ئەمساڵدا بەشی ٢٠ ملیۆن ژەمە کوتان ڤاکسینی مۆدێرنا دابین بکات.

لەلایەکی دیکەوە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئەمریکا رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا، 7.9 ملیۆن ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنا بەسەر ناوچە جیاجیاکانی ئەمریکادا دابەش دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە ئەم هەفتەیە، جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، ڤاکسینی فایزەر وەربگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا