پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆكی ئێستای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌یه به‌یه‌ك مه‌رج ده‌ستبه‌رداری كورسی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی ببێت.
كه‌ناڵی (NBC)ی ئه‌مریكی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئاشكرایكردوه، دۆناڵد تره‌مپ ئاماده‌یه به‌مه‌رجی ئه‌وه ده‌ستبه‌رداری كورسی سه‌رۆكایه‌تی ببێت، كه داوای لێنه‌كرێت دان به شكستی خۆیدا بنێت.
له‌باره‌ی مه‌رجی تره‌مپ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و ڕاده‌ستكردنی كورسییه‌كه‌ی به جۆ بایدن، كاندیدی براوه‌ی دیموكراته‌كان سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌كردووه، تره‌مپ ته‌نیا ده‌ڵێت باوه‌ڕی به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵام دژایه‌تیشی ناكات، ئه‌وه‌ش به‌واتای ده‌ستبه‌رداربوونی تره‌مپ له‌ده‌سه‌ڵات دێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، تره‌مپ هه‌رگیز به ئاشكرا و بۆ خه‌ڵكی ئه‌مریكا دان به شكستی خۆی له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا نانێت، به‌ڵكو ناڕاسته‌وخۆ پاشه‌كشه ده‌كات.
هه‌رچه‌نده تیمه‌كه‌ی تره‌مپ داوای هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگی چه‌ند ویلایه‌تێك ده‌كه‌ن و پێیانوایه ئه‌نجامه‌كان به‌سودی ئه‌وان ده‌بێت، به‌ڵام كه‌ناڵه ئه‌مریكییه‌كه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، تره‌مپ خۆیشی پێیوایه هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان دوای هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بگۆڕدرێن، یه‌كسانه به سفر.