پۆڵه‌تیك پرێس:
هه‌رچه‌نده سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا قسه‌بكات، به‌ڵام جۆ بایدن ئاماده‌نییه په‌یوه‌ندی پێوه‌بكات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی “میدڵ ئێست ئای”، مانگی ڕابردوو نوسینه‌گه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌یوه‌ندی به نوسینگه‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكاوه كردووه، به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی نێوانیان.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، تا ئێستا نوسینگه‌ی جۆ بایدن وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكای نه‌داوه‌ته‌وه.
ئه‌مریكا و توركیا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)ن، وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی داواكاریی ئه‌ندامێكی ڕێكخراوه‌كه له ئه‌ندامێكی دیكه‌ی، بوه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی چاودێران.
له‌میانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا جۆ بایدن ڕه‌خنه‌ی توندی له توركیا گرت و ئه‌ردۆغانیشی به “سته‌مكار” وه‌سفكرد، هاوكات جه‌ختیكرده‌وه له كاركردن بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له توركیا.