پۆڵەتیک پرێس؛
دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت؛ ڤاکسینێکی نوێ بەڕێوەیە، پێش یان دوای هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆک کۆمار، بەردەست دەبێت.
تڕەمپ لەڕێی تویتەری خۆیەوە پەیامێکی ڕاگەیاندووە و دەڵێت؛ ڤاکسینی کۆرۆنا پێش یان پاش ڕاستەوخۆ هەڵبژاردنی بەسەرۆک کۆمار بەردەست دەبێت و هەوڵیش دەدەن سەدان هەزار پیکوتە بێ بەرامبەر لەو ڤاکسینە بدەنە هاووڵاتیان.
تڕەمپ بە ئەمریکاییەکان دەڵێت؛ توشبوون بەم ڤایرۆسە هەڵەی تۆ نییە، هەڵەی چینە و تۆ باجەکەی دەدەیت.