فایزەر جۆرێکی نوێی ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی خۆی ئامادەدەکات ئەم هاوینە جۆرێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەمبهێنێت کە دەتوانرێت بۆماوەی چەند مانگێک لەساردکەرەوەی ئاساییدا هەڵبگیرێت.

لەوبارەیەوە ئەلبێرت بۆرلا، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای فایزەر ڕایگەیاند، کۆمپانیاکەمان هەوڵدەدات بۆ بەرهەمهێنانی جۆرێکی دیکەی ڤاکسین کە پێویستی بەوە نەبێت لەساردەکەوەی تایبەتدا و لەپلەی گەرمی 70 پلەی ژێر سفر هەڵبگیرێت.

وتیشی: دەمانەوێت ڤاکسینێک بەرهەمبهێنین لەتوانایدابێت لەساردکەرەوەی ئاسایی و لەپلەی گەرمی 20 پلە ژێر سفر هەڵبگیرێت.

لەئێستادا ڤاکسینی فایزەر بە بەشێکی زۆر لەوڵاتانی جیهاندا بڵاوکراوەتەوە و تائێستاش بەیەکێک لەباشترین ڤاکسینەکان دژی کۆرۆنا هەژماردەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا