دووەم گەورەترین کۆمپانیای دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا کارەکانی راگرت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئێلی لیلی ئەمریکی بۆ پیشەسازی دەرمان رایگەیاند، بۆماوەیەکی کاتی تاقیکردنەوە پزیشکییەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا رادەگیرێت بەهۆی مەترسییەکانی پەیوست بە سەلامەتی بەشداربووانی تاقیکردنەوەکە.

مۆلی ماکۆلی وتەبێژی کۆمپانیای ئێلی لیلی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی هۆشیاری زیاتر، لیژنەی ئاکتیڤ-٣ی تایبەت بە چاودێری سەلامەتی داتاکان هەستا بە راگرتنی کاتیی دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا، کۆمپانیاکەش پاڵپشتی ئەو بڕیارەی لیژنەکە دەکات بۆ ئاگاداربوون لە سەلامەتی بەشداربووانی تاقیکردنەوەکە.

ئەو دەرمانەی کۆمپانیای لیلی پەرەیپێداوە، هاوشێوەی دەرمانەکەی کۆمپانیای ریجێنێرۆنە بۆ پیشەسازی دەرمان کە دۆناڵد ترەمپ لەدوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پەنای بۆ برد.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، کۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسن هەستا بە راگرتنی تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەدوای ئەوەی یەکێک لە خۆبەخشە بەشدارەکان توشی نەخۆشییەک بوو کە نەدەزانرا چ نەخۆشییەکە، بەمەش کۆمپانیای ئێلی لیلی دەبێتە دووەم گەورەترین کۆمپانیای ئەمریکی کە کارەکانی دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا رابگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا