توێژینەوەیەک: ڤاکسینی ئەنفلۆنزا لە کۆرۆنا دەتپارێزێت

پۆڵەتیک پرێس

لە توێژینەوەیەکی نوێدا لە بەریتانیا دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی ڤاکسینی ئەنفلۆنزا بەکاردەهێنن، مەترسی گیان لەدەستدانیان بە کۆرۆنا کەمدەبێتەوە.

ماڵپەڕی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردەوە، لەمساڵدا پلانی پێدانی ڤاکسینی ئەنفلۆزای NHS بەسەر ئەو چین و توێژانەدا جێبەجێکرا کە زۆرترین ئەگەری روبەڕوبوونەوەی مەترسی کۆرۆنایان لەسەرە لەوانەش منداڵان و کەسانی بەتەمەن و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، بەپێی ئەو توێژینەوە زانستییەی کراوە ڤاکسینی ئەنفلۆنزا دەبێتەهۆی زیادکردنی بەرگری جەستە و لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەجۆرێک بەڕێژەیەکی بەرچاو رێژەی گیان لەدەستدا کەمدەکاتەوە.

ئەوەش بەو مانایە دێت، لەڕێی ڤاکسینی ئەنفلۆنزاوە دەتوانین بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا ببینەوە.

ئەوەش هاتووە، خەڵکی لە سەرانسەری جیهانەوە ئەم زستانە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانن پەنا ببەنە بەر ڤاکسینی ئەنفلۆنزا.

ئەوەش لەکاتێدایە، چەندین کۆمپانیا و وڵاتی زلهێزی جیهان لە ئێستادا لە پێشبڕکێی بەرهەمهێنانی چالاکترین و باشترین ڤاکسینی کۆرۆنادان و بەشێک لەو ڤاکسینانەش گەیشتوونەتە قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەکان، بەڵام هەتا ئێستا رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەفەرمی دانی بە هیچ جۆرە ڤاکسینێکی کۆرۆنادا نەناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا