ڕێژەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە سلێمانی بەرزە

پۆڵەتیک پرێس؛

لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ٦٤٠ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 21 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، ٤٩٩٦ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 192 كەس و سلێمانی 111 كەس و لە گەرمیان 21 كەس، دهۆك ٢٥٥ و هەڵەبجە 60 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

هاوکات ٢٧٠ كەس چاكبوونەتەوە و 21 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرینەیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بوون.

 

ڕاگەیاندراوی ٢٤ کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ٢١٩

١. پشکنین: ٤٩٩٦ پشکنینی نوێ

١٦٤٠ هەولێر

٨٢٨ سلێمانی، ١٥١ گەرمیان

٢٣٠٧ دهۆك

٧٠ هەڵەبجە

٢. تووشبوو: ٦٤٠ تووشبووی نوێ

١٩٢ هەولێر

١١١ سلێمانی، ٢٢ گەرمیان

٢٥٥ دهۆك

٦٠ هەڵەبجە

٣. چاکبوون: ٢٧٠ چاکبوون

١٨٧ هەولێر

٢٣ سلێمانی، ٢٦ گەرمیان

٣٤ هەڵەبجە

٤. مردن: ٢١ مردن

٢ هەولێر

٧ سلێمانی

٢ گەرمیان

٢ ڕاپەڕین

٨ دهۆك

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ ٢١٨٧١ دەرچوو

پشکنین ٤٧٦٩٣٧ ١٧٤٠٥١ هەولێر، ١١٧٨٢٩ سلێمانی، ١٨٠٦٦٤ دهۆك، ٤٣٩٣ هەڵەبجە

تووشبوون ٤٩١٣٤ ١٨٠٩٧ هەولێر، ١٦٣٧٨ سلێمانی، ١٢٨٧٨ دهۆك، ١٧٨١ هەڵەبجە

چاکبوون ٣١١٥٨ ١٤٤١٦ هەولێر، ١٠٢٨٧ سلێمانی، ٤٨١٢ دهۆك، ١٦٤٣ هەڵەبجە

لەژێر چارەسەر ١٦١٨٥ ٣١١٠ هەولێر، ٥١٨٢ سلێمانی، ٧٧٩٢ دهۆك، ١٠١ هەڵەبجە

مردن ١٧٩١ ٥٧١ هەولێر، ٩٠٩ سلێمانی، ٢٧٤ دهۆك ، ٣٧ هەڵەبجە

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە https://gov.krd/coronavirus/dashboard/.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا