ئەم بابەتە 85 جار بینراوە
پۆڵه‌تیك پرێس:
كۆمپانیای مۆدێرنا-ی ئه‌مریكی سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنای ڕاگه‌یاند.
كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ئه‌و ڤاكسینه‌ی كۆمپانیاكه دروستیده‌كات دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر 30 هه‌زار كه‌س تاقیكراوه‌ته‌وه سه‌ركه‌وتنی به ڕێژه‌ی 94.5% به‌ده‌ستهێناوه.
كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه پێشتر داوایكردبوو ڕێگه به به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه بۆ حاڵه‌تی له‌ناكاو بدرێت، كه ئه‌وكاته ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینه‌كه 70% بوو.
پێشتر هه‌ردوو كۆمپانیای فایزه‌ر و بیۆنتیك سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینی كۆمپانیاكانیان به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 90% ڕاگه‌یاند، هه‌ربۆیه ئێستا هه‌ردوو ڤاكسینه‌كه‌ی ئه‌و سێ كۆمپانیایه له‌چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دروستكردندان.