هەوڵەكە سەری گرت بارتۆمیۆ ئاوت دەكرێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڤیكتۆر فۆنت بەربژێری وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی یانەی بەرشەلۆنە و كۆمەڵێك لە هاوڕێیانی هەڵمەتێكیان دەست پێ‌ كرد بە مەبەستی كۆكردنەوەی واژوو بۆ دوور خستنەوەی خۆسێ‌ ماریا بارتۆمیۆ لە سەرۆكایەتی یانەی بەرشەلۆنە پاش ئەو هەموو نەهامەتییەی بە سەر یانەكەی هێنا.

ڤیكتۆر فۆنت و هاوكارانی لە “زیاتر لە هەڵمەتێكدا” كە دژی بارتۆمیۆ كردیان

شەوی ڕابردوو تا پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە كە وادەی واژوو كۆكردنەوەكە تەواو دەبوو فۆنت و هاوكارانی توانییان زۆر زیاتر لەوەی كە بڕیارە كە دەنگی 16.500 ئەندامە كۆبكرێتەوە كۆبكەنەوە كە 20.000 واژوویان كۆكردەوە بەمەش هەڵمەتەكەیان سەری گرت كە لە ژێر ناوی “لە هەڵمەتێك زیاتر” بوو.

واژووەكان زۆر زیاترن لەوەی كە بە یاسا داوا دەكرێت

لێرەوە ئیدی ئەو كۆمەڵەیە بە پێی یاسای ناوخۆیی یانە كەتەلۆنییەكە دەتوانن بارتۆمیۆ ناچار بكەن دەستبەرداری پۆستەكەی ببێت لەگەڵ ئەویشدا تەواوی ئەو ئەندامانەی یانەكە كە ماون دەبێت هەموویان دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش بكات و وادەی هەڵبژاردنی پێش وەخت ڕابگەیەنرێت.

جێی بیرهێنانەوەیە لە سەردەمی بارتۆمیۆدا یانەی بەرشەلۆنە سەرجەم سێكتەر و كایە وەرزشییەكانی داڕووخان بە تایبەتیش لە ڕووی ئابووری و دواتریش پەیوەندییە ناوخۆییەكانەوە تا كار گەییشتە ئەوەی بارتۆمیۆ كێشەی لەگەڵ میسی دروست كرد ئەمەش هێڵی سوری نێو هاندەرانی یانەكەیە ئیدی سەنگەری دژبەر لە بەرامبەر سەرۆكی یانەكە دروست كرا تا دواجار ئەو هەڵمەتەیان بەرامبەری ڕاگەیاند كە پێ‌ دەچێت بە نزیكترین وادە جێبەجێی بكەن.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا