بزانە لە 24 کاتژمێری رابردوودا بڕی بارانبارین لە سلێمانی چەند بووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی وێستگە جیاوازەکانی هەرێم لە 24 کاتژمێری رابردوودا ئاشکراکرد لە شاری سلێمانی و دەورووبەری نزیکەی 41 ملیم باران باریووە.

بەگوێرەی داتاکانی دەستەی کەشناسیی هەرێم، لە کاتژمێر 9ـی بەیانیی پێنجشەممە تاکو 9ـی بەیانیی رۆژی هەینی (16-2-2024) بڕی 41.2 ملیم بارانباریووە، هاوکات هەندێک ناوچەی دیکەش بڕێکی باش باران لەچاو ساڵانی پێشوو لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو تۆمارکردووە لەوانە؛ کەلار 94.2 ملیم و لە مەیندانیش نزیکەی 103 ملیم باران باریووە.

بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بە ملیم:

هەولێر 18.6
سلێمانی 41.2
دهۆک 0
کەرکووک 8
هەڵەبجە 45.3
چەمچەماڵ 32.2
زاخۆ 0.4
سۆران 22.2
بازیان 120
رانیە 47.5
ماوەت 74.9
دەربەندیخان 89.6
پێنجوێن 137.5
یاخسەمەر 130.2
بەرزنجە 106
شەقڵاوە 39.5
کفری 37
شوان 51
تەکیەی جەباری 33
کۆیە 46.8

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا