هەپەگە کوژرانی حەوت سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی هەکاری لە پێنج چالاکیدا حەوت سەربازی تورکیایان کوشتووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماژەی بەوەکرد، “لە پێنج چالاکیدا هێزەکانمان حەوت سەربازی تورکیایان کوشتووە و سەنگەرێکیش ڕوخێنراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، سوپای تورکیا چوار جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی و 24 جاریش بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، چوار جار بە فڕۆکەی شەڕ و دەیان جاریش بە کاتیوشا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانیان بۆردومان کردووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا