سەرۆك ئەركانی سوپا وردەكاری پلانە ئەمنییەكان بۆ سەرۆك كۆمار رووندەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال رەشید ، رۆژی پێنجشەممە 15_12_2022 لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە لیوا عەبدولئەمیر یارەڵڵا سەرۆك ئەركانی سوپا.

لە سەرەتای دیدارەكەدا، سەرۆك ئەركانی سوپای كورتەیەكی لە دۆخی ئەمنی و سەربازی عێراق خستەڕوو، وردەكاری لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەكان و پلانەكانی درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان بۆ كێوماڵكردنی پاشماوەی تیرۆر و بنبڕكردنی ڕەگ و ریشەو مۆڵگەكانیان خستەروو.

هەر لەو دیدارەدا جەختكرایەوە لە پێویستی پەرەدان بە تواناكانی شەڕ لە هەموو ریزەكانی سوپا و پێكهاتە و بەشەكانی، هەروەها كاركردن لەسەر پەرەپێدانیان لەڕووی مەشق و كەرەستە و پرچەككردنیان بەمەبەستی بەدیهێنانی ژیانێكی سەلامەت و سەقامگیر بۆ هەموو عێراقییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا