پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کوتلەی سەدر ڕایگەیاند، لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا پێشنیازەیاسایەکیان پێشکەشکرد کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بە تاوان هەژمار دەکات.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا حەسەن عەزاری سەرۆکی کوتلەی سەدر وتی، “ئەمڕۆ پێشنیازەیاسایەک ڕادەگەیەنین بۆ بەتاوان هەژمارکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و ڕێگریکردن لە هەموو ئەو لایەن و کەسانەی دەیانەوێت هەر جۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ کیانی سەهیۆنی دروستبکەن”.
وتیشی، “لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا پێشنیازەیاساکە ڕادەگەیەنرێت و پاشان ڕادەستی لیژنەکە تایبەتمەندەکان دەکرێت تا خوێندنەوەی بۆ بکەن و دواتریش دەنگی لەسەر بدرێت”.
پێشتریش ڕۆژی شەممە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، “بەمنزیکانە پێشنیازەیاسایەک پێشکەش دەکەن بۆ قەدەغەکردنی مامەڵەکردن و ئاساییکردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل”.