وادەی پێشکەشکردنی لیستی ناوی بەربژێرەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیێنێت، وادەی پێشکەشکردنی لیستی ناوی بەربژێرەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە28ی ئادار،  وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، وادەی پێشکەشکردنی لیستی ناوی بەربژێرەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە تا رۆژی یەکشەممە (31ـی ئادار) درێژکراوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەپێی بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دوایین وادە بوو، بەڵام بۆ جاری دووەم درێژکرایەوە، دوای ئەوەی سەرەتا ڕۆژی 22ی مانگ وەک دوا وادە دیاریکرا و دواتر بۆ 28ی ئادار واتە ئەمڕۆ درێژکرایەوە.

لەکاتێکدا، بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی 2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا