لیژنەیەك بۆ دانانی خشتەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لەعێراق دادەنرێت

پۆڵەتیک پرێس

ئەحمەد سەحاف وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق رایدەگەیەنێت، هەریەک لە فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق و بەها ئەعرەجى راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و نوێنه‌رانی به‌رپرسانی دۆسیه‌ی ئه‌منیی له‌ عێراق کۆبوونە‌ته‌وه‌ و تاوتووێى چۆنیەتى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکایان لە عێراق کردوە.

 

ئاماژە بەوە دەکات، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیاردراوه‌ لیژنه‌یه‌کی ته‌کنیکی دروست بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی خشته‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌مەر‌یکییه‌کان له‌ عێراق دابنێت.

 

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق ئەوەشى خستەڕوو، لیژنەکە له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆى ستراتیژى نێوان ئەمەریکا و عێراق دیاریکراوە کە لە مانگى ئابى ئەمساڵ لە واشنتن بەرێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا