کارەکانی وەزارەتی داد لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا.. 14.500.000 دینار بۆ خەزێنەی گشتی گەڕاوەتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بە دەستکەوتەکانی سێ ساڵی ڕابردووی کابینەی نۆیەم دەکات لەڕێی وەزارەتی دادەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا لە سەرجەم فەرمانگە دادییەکان سێ ملیۆن مامەڵەی هاووڵاتیان ڕاییکراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، “لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لە ئەنجومەنی شورا کارکراوە لەسەر 61 پڕۆژەیاسا، 69 ڕادەربڕین، 25 پەیڕەو و 44 ڕێنمایی کراوە”.

لەبارەی تۆمارکردنی خانووبەرە لەو ماوەیەدا ئەوەی خستەڕوو، “1877 تۆماری هەمیشەیی بە ئەلیکترۆنی کراون، 828 تۆماری کەسیی بە ئەلیکترۆنی کراون، 11 فەرمانگە بە ئەیلیکترۆنی کراون، 57 فەرمانگەی دادی بە ئەلیکترۆنی کراون، 55 هەزار کارتی زەوی گۆڕدراوە بە تاپۆ و 373 نوسینگەی خانوبەرە مۆڵەتیان پێدراوە”.

لەکۆتایشدا هاتووە، لەو ماوەیەدا 4158 دۆسیەی فەرمانبەر وردبینی بۆ کراوە و 2599 ئەژمێر بانکی بۆ فەرمانبەر کراوەتەوە، 14.500.000 دینار بۆ خەزێنەی گشتی گەڕاوەتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا