گۆڕان لە حکومەتی هەرێم دەکشێتەوە؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی گۆڕان دەربارەی کشانەوەیان لە حکومەت نهێنییەک بۆ پۆڵەتیک پرێس ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت ئەگەر لە حکومەت بکشێنەوە بەرەی ئۆپۆزیسیۆن بەهێزتر دەبێت.

رێكخەری ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، دوای بەشداری كردنمان لە حكومەت و بەپێی هەڵسەنگاندنەكان بۆمان دەركەوت چوونمان بۆناو حكومەت بە زیان شكاوەتەوە بۆمان، دوای دەرەنجامی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەكەم كۆمەڵێك هەنگاو هەیە دەبێت بینێین “ئۆپۆزیسیۆن بوون” یەكێكە لە هەنگاوەكان.

چۆمان محەمەد، رێكخەری ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: دوای راگەیاندنی دەرەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختە، جارێ‌ نازانم چیدەكەین و چی ناكەین، بەڵام ئەگەربمانەوێت متمانەی خەڵك بەدەست بهێنینەوە، بەهێزێكی جیاوازتر و كاریگەرتر دەربكەوین كۆمەڵێك هەنگاو هەیە دەبێت بینێین “ئۆپۆزیسیۆن بوون” یەكێكە لە هەنگاوەكان.

رێكخەری ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان وتی: ئێمە خۆمان بڕیاری بەشداریكردنمان داوە لە حكومەت بەڵام دوای هەڵسەنگاندنەكان بۆمان دەركەوت بەشداریكردنمان بەزیان شكاوەتەوە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان، بۆیە ماوەیەكی زۆرە قسە لەسەر كشانەوە یان مانەوە دەكرێت لەناو حكومەت بەڵام رەنگە ئێستا بابەتی دەرەنجامەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختە زیاتر پەلەمان لێبكات كە چۆن بڕیار دەدەین لەسەر چارەنووسمان لە حكومەتدا.

وتیشی: لەسەردەمی قۆناغی یەكەمی بەشداری پرۆسەی سیاسیماندا سەرمەشقی ئۆپۆزیسیۆن ئێمەبووین، بۆیە ئەگەر بڕیاربێت ببینەوە بە ئۆپۆزیسیۆنێكی كاریگەر بەرەی ئۆپۆزیسیۆن بەهێزتر دەبێت، بۆیە ئەوە نابێتە خاڵی لاواز بۆئێمە.

دوای راگەیاندنی دەرەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بزوتنەوەی گۆڕان كە لە ناو هاوپەیمانی كوردستان لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی بەشداری كێبڕكێی هەڵبژاردنی كرد، رێژەی كورسییەكانی بۆ سفر دابەزی، ئەمەش وایكرد لە خانەی راپەڕاندن داوای لێبوردن بكەن و دان بەوەدا بنێن كە هەڵە و كەموكوڕی لەوانەوە بووە كە سەرەڕای هەلومەرجە بابەتیەكان متمانەی خەڵكیان بەدەستنەهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا