وەزیری دەرەوەی ئیتالیا ستایشی هێزی پێشمەرگە دەكات لە تێكشكاندنی داعش

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاند: ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 23_12_2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە لویجی دی مایۆ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا و شاندێكی دیپلۆماسی و سەربازیی یاوەری كرد، لە كۆبوونەوەیەكدا پەیوەندییەكانی هەردوولا و بارودۆخی عێراق و مەترسییەكانی تیرۆر تاوتوێكران.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم لە كۆبوونەوەیەكدا كە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و كونسوڵیان لە هەولێر ئامادەی بوون، وەزیری دەرەوەی ئیتالیا باسی لە بەسەركردنەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق كرد و جەختی لە بەردەوامیی پشتگیریی ئیتالیا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان كردەوە، هەروەها ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەی لە تێكشاندنی داعش و میوانپەروەریی هەرێمی كوردستان و حەواندنەوەی ئاوارە و پەنابەران كرد.

وەزیری دەرەوەی ئیتالیا نێچیرڤان بارزانی بۆ سەردانێكی فەرمی بانگهێشتی ڕۆما كرد، هەروەها لەبارەی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیشەوە لەگەڵ ئیتالیا، هەردوولا خواستی هاوبەشیان بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان و فراوانكردنی بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش دووپات كردەوە، بەتایبەتیش لەڕووی ئابووری و كولتوورییەوە.

لای‌ خۆیەوە نێچێرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوەی ئیتالیا و گەل و حكوومەتی ئیتالیا بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح و ساڵی تازەوە، سوپاس و پێزانینی هەرێمی كوردستانی بۆ پشتگیریی ئیتالیا لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژی داعشدا، هەروەها بۆ مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە و هاریكاریی مرۆییی ئیتالیا، دووپات كردەوە.

دۆخی سیاسی و هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەنجامی هەڵبژاردن و هەوڵەكانی دامەزراندنی حكوومەتی داهاتوو، پێشهاتەكانی شەڕی دژی داعش و مەترسییەكانی تیرۆر، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆی چارەسەركرنی كێشەكانیان، دۆخ و گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەكە بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا