سەڵاحەدین دەمیرتاش پەیامێکی توند ئاراستەی دەسەڵاتی تورکیا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان پەیامێکی توند ئاراستەی دەسەڵاتی تورکیا دەکات و دەڵێت، ئەم حکومەتە کە تا بینەقاقای لە پیسی و تاوانەوە تێوەگلاوە، دەمێکە سنووری خۆی تێپەڕاندووە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش شەوی ڕابردوو لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، کورد ئەو زلـلەیە لەبیرناکات کە پۆلیسی تورکیا لە فەرهاد ئەنجۆ، هاوسەرۆکی ڕێکخستنەکانی ئیستانبوڵی هەدەپەی دا.

وتیشی، کورد هەرگیز ناتوانێت هێرشی سەر دایکانمان و ئەو زلـلەیە لەبیربکات کە لە فەرهاد ئەنجۆ درا، ئێوە هێشتا زلـلەتان نەبینیوە، چاوەڕێی سندوقی دەنگدان بکەن و پشانتان دەدەین.

ڕۆژی یەکشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2022، لە ئیستانبوڵ خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو تێیدا فەرهاد ئەنجۆ بەشداری کرد و لەلایەن پۆلیسێکی تورکیاوە زلـلەیەکی لێدرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا