بەڕێوبەرایەتی ئاوی کۆیە ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە25ی کانونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە ڕایگەیاند، بۆری سەرەکی گواستنەوەی ئاو لە پڕۆژەی ئاوی بۆگد – کۆیە بۆ سەنتەری قەزای کۆیە لێکترازان.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ڕێکەوتی 25/12/2023 کاتژمێر 6:30 ی سەر لەبەیانی بۆری سەرەکی گواستنەوەی ئاو لە پڕۆژەی ئاوی بۆگد کۆیە بۆ سەنتەری قەزای کۆیە بە قەبارە 12 ئینج لە شەقامی 40  مەتری لێکترازان.

ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی چاککردنەوەی لەئێستادا دابەشکردنی ئاو لە بەشێک لە گەڕەکەکانی سەنتەری شاری کۆیە بەناچاری وەستێنرا.

ڕوونیکردەوە، تیمەکانی چاکسازی بەرێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە و ستافی پڕۆژەی ئاوی بۆگد – کۆیە ئامادەکاری دەکەن بەمەبەستی چاککردنەوە و دانانەوە و بەستانەوەی بۆریەکانن،  هەرکاتێکیش کاری چاککردنەوەکە تەواو بوو دەست دەکرێتەوە بە دابەش کردنی ئاو بۆ ئەو گەڕەک و ماڵانەی کە ئەمڕۆ سەر ئاویانە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا