ئەنجومەنی باڵای دادوەری: هەموو پێداویستیە یاساییەکانی پاراستنی مافی ڕۆژنامەنووسانمان دابینکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەهەکدا ڕایگەیاند، هەموو پێداویستییە یاساییەكانی دەستەبەركردنی ئازادی ڕادەربڕین و پاراستنی ڕۆژنامەنووسانی دابینكردووە.
نوێنەری ئەنجومەنی دادوەری حاتەم جەبار عەودە لەوتارێكدا لەمیانەی بەشداریکردنی لە كۆنگرەكەدا رایگەیاند، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بەرگری لەئازادی بیروڕاو سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان دەكات، ئاماژەی بەوەشدا، دەستدرێژیکردن و ناوزڕاندن گوزراشت کردن نیە لە ئازادی ڕادەربڕین و بیروڕا.
وتیشی، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق سەرجەم پێداویستیە یاساییەکانی دابین کردووە کە، دڵنیایی ئازادی ڕادەربڕین و پاراستنی مافی ڕۆژنامەنوسان لەخۆ دەگرێت.
نوێنەری ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ  بەشداریكرد لە كۆنگرەی هەرێمی دادوەران كە كار لەسەر پرسی ئازادی ڕادەربڕین و سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان دەکات، كە لە ریباتی پایتەختی مەغریب.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا