کەشناسی: پێشبینی دەکرێت لە پاشنیوەڕۆدا شەپۆلێکی باران بارین ڕوو لە ناوچەکەمان بکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند، پێشبینی هاتنی شەپۆلی باران بارین لە پاشنیوەڕۆدا دەکرێت و شەپۆلەکە سبەی دووشەممەش بەردەوامی دەبێت.

کەشناسی سلێمانی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان هەور دەبێت، لە پاشنیوەڕۆدا پێشبینی هاتنی شەپۆلی باران بارین بۆسەر ناوچەکەمان بەگشتی دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کاریگەرى پاڵەپەستۆیەک لە سەر عیراق ڕوو لە ناوچەکەمان  دەکات، باران بارین لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکان دەبارێت، هەندێ جار هەورەتریشقەو لێزمە بارانى کورتخایەن دروست دەبێت، بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و کەرکووک وە ناوچەشاخاویەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم ئەگەرى باران بارینى زیاترە.

لەبارەی کەشی سبەی دووشەممە ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان هەور دەبێت، باران بارین لەکاتى جیا جیا بەشێوەی بارانى مامناوەند دەبارێت، لەگەڵ باران هەورە تریشقەش دەبێت لەگەڵ لێزمە باران لە هەندێ کاتى  جیا، لە شەودا کاریگەرى شەپۆلى باران بارین کۆتاىی دێت لە سەر بەشێک لە ناوچەکەمان و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا