وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆكرانیا لە ئەنتاڵیا كۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا گەیشتە ئەنتاڵیا و بڕیارە بەشداریی کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا بکات.

وەک بڕیارە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیاش کۆدەبێتەوە.

كۆبوونەوەی سێ قۆڵی وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، ئۆكرانیا و توركیا كە بە نێوەندگیری توركیا بڕیارە سبەی‌ پێنج شەممە، لە میانی كۆڕبەندی دیبلۆماسی ئانتاڵیا لە پارێزگای ئانتاڵیای باشووری خۆرئاوای توركیا بەڕێوەبچێت.

لەدوای هێرشەكانی رووسیا بۆسەر ئۆكرانیا لە 24 ی شوباتی رابردوو، بۆ یەكەمجار وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا، دمیترۆ كولەبا، سبەی كۆدەبنەوە.

ئامانج لە كۆبوونەوەكە راگرتنی شەڕ و پێكدادانەكان و راگەیاندنی ئاگربەستی یەكجارەكییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا