پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكات بەدواداچوونی جدی بۆ تانەی لایەنەكان بكات، هۆشداریشیدا لە هەر هەوڵێك بۆ دەركردنی ئەنجامی هەڵبژاردن لە چوارچێوە یاساییەكەی.
مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە میانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕایگەیاند، پابەندبوون بە بەڵێنەكەیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە بێ هیچ پێشێلكارییەكی ئەمنی و یاسایی.
وتیشی، یەكەمجارە هەڵبژاردن بە بێ خۆكاندیدكردنی سەرۆك وەزیران بەڕێوەدەچێت و بەشداری هەڵبژاردنیشی نەكردووە لە پێناو بەخشینی ڕاستگۆیی و متمانە بە پڕۆسەكە.
روونیشیكردەوە، لەم هەڵبژاردنەدا دۆڕاو نییە و هەمووان براوەن، ئەوانەشی تانەیان لە دژی ئەنجامی هەڵبژاردن پێشكەشكردووە، پێویستە ڕێكار و چوارچێوەی یاسایی بگرنە بەر.
كازمی داواشی لە كۆمسیۆن كرد بەدواداچوونی جدی بۆ تانەكان بكات، هۆشداریشیدا لە هەر هەوڵێك بۆ دەركردنی ئەنجامی هەڵبژاردن لە چوارچێوە یاساییەكەی.