داوادەکرێت پشکنینی مەعریفی بۆ بایدن بکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای تێكەڵكردنی وشە و هەڵەی زمانەوانی و گێڕانەوەی چەند شتێك كە رووینەدابوو، سەرۆكی ئەمریكا راپۆرتی لێكۆڵەری تایبەت لە دۆسیەی بەڵگەنامە نهێنییەكانی پێگەشتووە، بۆ پشتڕاستكردنەوەی ئەوەی ئایا پیری و لاوازی یادەوەریی بەسەر بایدندا زاڵ بووە یاخود هێشتا نا.

پزیشكەكان دەیانەوێت بزانن سەرۆكی ئەمریكا توشی بیرچوونەوە بووە یاخود نا.

دوای هەفتەیەك لە لێدوانی “سەیر و هەڵەی زمانەوانی”، جگە لە راپۆرتێكی وەزارەتی داد كە پرسیاری لەبارەی تەندروستییەوە وروژاند، بەشی پزیشكی كەوتە سەر هێڵ بۆ ئەوەی شیكاری بكات كە بایدن لەڕوی تەندروستی و مەعریفییەوە لە چ دۆخێكدایە بۆ ئەو مەبەستەش پزیشكەكان داوایان لە بایدن كرد ووە كەپشكنینی مەعریفی ئەنجام بدات بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت كە شایستەی بەردەوامییە لە خزمەتكردن یاخود نا .

بایدن کە تەمەنی 81 ساڵە، دووبارە خۆی کاندیدکردووەتەوە بۆ ئەوەی بۆ چوارساڵی تر وەک سەرۆکی ئەمریکا بمێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا