پۆڵه‌تیك پرێس:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی دایه‌وه و ده‌ڵێت “ئاماده‌ین بۆ چاره‌سه‌ر”.
مه‌سرور بارزانی له‌تویته‌ری خۆی نوسیویه‌تی “بە ناوی حکومە‌تی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی و پشتیوانی له بانگه‌وازی سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومە‌تی فیدراڵ ده‌که‌م بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه عێراقییەکان لە پێناو چارەسەری ڕیشەیی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان”.
مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت “ئامادەیی خۆمان دەر دەبڕین بۆ ڕێککه‌وتن و چارەسەری بنەڕەتی و یه‌کجاری هەمو کێشەکانی نێوان حکومە‌تی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان به پێی بنەماکانی ده‌ستوور”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مسته‌فا كازمی له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، “داوای یالۆگێکی نیشتمانی راستەقینە دەکەین بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان حکومە‌تی ناوەندی و هەرێمی کوردستاندا، بەجۆرێک کە یەکێتی خاک بپارێزێت و کێشەکان لە ریشەوە چارەسەر بکات”.