بەهای دۆلار لە بۆرسەی شاری سلێمانی بەم شێوەیەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە مامەڵەکانی سەرەتای بۆرسەی شاری سلێمانی لە رۆژی یەکشەممەدا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 4ـی شووبات، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 152 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ 100 دینار لە نرخەکەی زیادیکردووە.

پێشبینییەکان بۆ ئەم ساڵ بۆ ئەوە دەچوون کە لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ و جێبەجێکردنی بەشێک لە بڕیارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق، نرخی 100 دۆلار بۆ خوار 145 هەزار دیناری عێراقی داببەزێت، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بە دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار و دیار نییە کەی بڕیارەکان کاریگەرییان دەبێت.

بەهای دیناری عێراقی، لە کۆتایی ساڵی 2014ەوە جێگیریی خۆی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لەدەستداو، لە سەرەتاکانی ساڵی 2018ەوە بەتەواوەتی کاریگەرییەکانی ئەو ناجێگیرییە لەسەر ئابووری عێراق بەدەرکەوتن. بانکی ناوەندی ئەو وڵاتەش بەردەوامە لە راگەیاندنی میکانزم و رێکاری نوێ بۆ رووبەڕووبەنەوەی ناجێگیری بەهای دراوەکەی، بەڵام تا ئێستا نرخی دۆلار لەبەرزیدایە و هیچ ئاماژەیەک دیار نیە بە دابەزینی بەشێوەیەکی بەرچاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا