دەیان خوێندکار لە ئەفغانستانەوە گەیشتنە سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیا جیهانیەکان ڕایانگەیاند، نزیکەی 109  خوێند کار لە ئەفغانستانەوە بۆ خوێندن هاتوونەتە سلێمانی، بڕیارە ژمارەیەکیتریش خوێندکار بێن.

خوێندکارای ئەفغانستان بە مەبەستی تەواوکردنی زانکۆ لە سلێمانی ڕوویان هەرێمی کوردستان کردووە، دوای ئەوەی لە مانگی ئابدا تاڵیبان دەسەڵاتی گرتە دەست و زانکۆی ئەمریکی لەو وڵاتە داخست، بەهۆی ئەوەی پشتیوانە داراییەکانی لە لایەن ئەمریکاوە بۆ دەهات، تاڵیبان بە تۆمەتی ئەوەی سیخوڕی بۆ ئەمریکا دەکەن بڕیاری داخستنی زانکۆکەی دا.

هەربۆیە دوای ئەوەی ئەو خوێندکارانە نەیانتوانی لەگەڵ کارمەندە ئەمریکیەکانی زانکۆکەیان گەست بکەن بۆ ئەمریکا، بە بیانووی ئەوەی بیانی نەبوون، ڕوویان لە هەرێم کرد لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی پێشوازیان لێکرا، بڕیارە ژمارەیەک خوێندکاریتریش بۆ هەمان مەبەست ڕوو لە سلێمانی بکەن لە ئەفغانستانەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا