سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت لە کەرتی غەززە بەتەواوی پچڕان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە5ی کانونی یەکەم، کۆمپانیای پەیوەندییەکانی فەڵەستینی ڕایگەیاند، دوای پچڕانی ڕێگا سەرەکییەکانی کەرتی غەززە، سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت لە کەرتی غەززە بەتەواوی پچڕان.

کۆمپانیای پەیوەندییەکانی فەڵەستینی ئاشکرایکرد، سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت لە کەرتی غەززە، لە 59هەمین ڕۆژی شەڕدا بەتەواوی پچڕا.

وەزارەتی تەندروستی غەززەش ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە تائێستا، 15 هەزار و 899 کەس کوژراون و 42 هەزار کەسیش برینداربوون.

لە ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمەوە، شەڕ و ئاڵۆزییەکان لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆش بەردەوامی هەیە، کە بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر قوربانی لەهەردوولا کەوتووەوەتەوە و بەردەوامیشە لە بەرزبوونەوە، هەروەها کەرتی تەندروستی لە غەززە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و لەکارکەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا