لە دەریاچەى دێوانە ڕاوکردنى ماسى قەدەغەکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بە بڕیارى قائیمقامى دەربەندیخان لە دەریاچەى دێوانە ڕاوکردن بۆماوەیەکی دیاریکراو قەدەغەکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە1ی تشرینی دووەم، پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە پێناو پاراستنى ماسى زیادکرنى چەندین پەنجە ماسى خراونەتە ناو دەریاچەى دێوانە هاوکات بۆ سوود وەرگرتن لە گلدانەوەى ئاوەکە ڕاوکردن تێدا قەدەغەیە.

ئاماژەی بەوەکرد، بڕیاری قەدەغەکردنی ڕاوکردن لەو دەریاچەیەدا بۆ ماوەى دوو ساڵە و لە دواى ئەو ماوەیە دەتوانرێت سوودى لێوەربگیرێت .

ڕوونیکردەوە، لە چوارچێوەیەدا مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى دەربەندیخان دەرچونێکیان ئەنجامدا بۆ دەریاچەى دێوانە هاوکات توانرا دەست بەسەر هەشت تۆڕى ماسى گرتن، یەک چوپ و دوو صەوڵ دا بگیرێت، دواتر 72 ماسى زیندوو خرانەوە ناو دەریاچەکە و ئازادکران .

 

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا