دوای ئاهەنگەكەی ئامەد پۆلیسی توركیا زیاتر لە 200 كەسی دەستگیركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەدی باكوری كوردستان پۆلیسی توركیا دەستی كرد بە دەستگیركردنی هاوڵاتیانی بەشداربووی ئاهەنگەكە و تا ئێستا زیاتر لە 200 كەس دەستگیركراون.

رۆژی سێشەممە 21_3_2023 دوای كۆتایی هاتنی ئاهەنگی نەورۆزی2023 كە تایبەتەكرابوو بە ڕێزگرتن لەو كەسانەی لە بوومەلەرزەكەی 6 ی شوبات گیانیان لەدەستدا، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان پۆلیس و خەڵكدا دروستبوو.

میدیاكانی نزیك لە هەدەپە لە زاری پارێزەرانەوە ئاشكرایانكرد كە تا ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە لە دوای ئاهەنگی نەورۆزی شارەكە زیاتر لە 200 كەس دەستگیركراون، بەڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێكی فەرمی سەبارەت بە ژمارەی دەستگیركراوان نەدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا