سەرکردەیەکی عێراقی ئامانجی بۆردوومانکردنی هەولێر ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەسیل نوجێفی، سەرکردەی بەرەی رزگاری و گەشەپێدانی عێراق رایگەیاند، دوو ئامانج هەیە لەبۆردومانکردنی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

ئەسیل نوجێفی بە میدیاکانی عیراقی راگەیاند، ئامانجی بەردەوامی بۆردومانکردنی هەولێر، لێدانە لەسەقامگیری هەرێمی کوردستان لەلایەک، لەلایەکی دیکەشەوە ئامانج لێی راکردنە لەو قەیرانانەی مەترسین بۆسەر هەندێک لایەن.

وتیشی: ئەو کۆمەڵە چەکدارانە، دوژمنی سەقامگیری و ژیانی ئاسایین و هەمیشە پێویستیان بەوەیە قەیران دروست بکەن، بۆیە ماوە ماوە هەولێر بۆردومان دەکەن، بەڵام ئەم ئۆپەراسیۆنانە کاریگەریان نەبووە و نابێت لەسەر ئاسایش و سەقامگیری و پێشکەوتنی هەرێم.

شەوی سێشەممە دەزگای دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە کرایەئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا