ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە، رێککەوتی 22ـی شوباتی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و سەردانەکانی شاندی عێراق بۆ ئیمارات و فەڕەنسا تاوتوێ دەکات.

لەوبارەیەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەردوو وڵاتی میرنشینە یەكگرتووەكانی عەرەبی (ئیمارات) و فەرەنسا.

هاوکات، دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانی حکومەتی فیدراڵی، سەبارەت بە پرۆژەیاسای نەوت و گازی فیدراڵی لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.

ئەوەشی خستەڕوو، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای ڕێگەوبانە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا