پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عەمار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، “یەدەگی دراوی بیانی لە عێراق 80 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە”.
عەمار خەلەف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند، “بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە یەدەگی دراوی بیانی لە عێراق زیادیکردووە و پێشبینیش دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە 90 ملیار دۆلار”.
دوابەدوای هەڵگیرسانی جەنگی ڕوسیا لە ئۆکرانیا، نرخەکانی نەوت ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕوویان لە زیادبوون کرد و بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو ئاستی پێوانەییان تۆمارکرد، عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانەی قازانجێکی زۆری لە بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت لە جیهاندا کردووە.