پۆلیس حەوت كەس بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك حەوت كەسی دەستگیركرد بە تۆمەتی دزیكردن و ئەو كەلوپەلانەش دەستی بەسەرداگیرا كە دزیبویان.

رۆژی یەكشەممە عەمید كاوە غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك رایگەیاند، لەدوای ئەوەی چەند جارێك ئاگاداركراینەوە لە دوبارەبونەوەی حاڵەتەكانی دزیكردن لە گەڕەكێكی شارەكە، دەستمان بە لێكۆڵینەوە ورد كرد و توانیمان شوێنی تۆمەتبارەكان دیاری بكەین.

وتیشی: لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا هێزەكانی بەرەنگاربونەوەی تاوانی پۆلیسی كەركوك لە گەڕەكی رەحیماوا توانیان حەوت كەس دەستگیربكەن، بە تۆمەتی دزیكردن.

روونیشیكردەوە، تۆمەتبارەكان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە، لە ئێستادا بەپێی ماددەی ( 444 ) راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا