پۆڵەتیك پرێس
ئەمڕۆ 5 ی ئادار 30 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر راپەرینی بەهاری ساڵی 1991 كە تیایدا و بۆ یەكەمجار راپەڕینی خەڵكی كوردستان دژی دام و دەزگاكانی رژێمی بەعس لە شاری رانییەوە دەستی پێكرد، هەمان رۆژ چوارقووڕنە و حاجیاوە و دەشتی بێتوێن و سەركەپكان ئازادكران.
6ی ئاداری1991 خەڵكی ناوچەی بازیان و هەردوو ناوچەی دەشتی پشدەر راپەڕین.
7ی ئاداری1991 خەڵكی سلێمانی راپەرین.
رۆژی 8ی ئاداری1991 راپەڕین لە چەمچەماڵ، هەڵەبجە، عەربەت، زەرایەن، پیرەمەگرون دەستیپێكرد و رێگا سەرەكییەكانی نێوان سلێمانی_ كەركووك داخران.
9ی ئاداری1991 خەڵكی كۆیە، شەقڵاوە، ئۆردگای باسرمە راپەڕین.
10ی ئاداری1991 خەڵكی شارۆچكەكانی سۆران، رواندز، حاجی ئۆمەران، مێرگەسوور، چۆمان، سپیلك، خەلیفان، هەریر، باتاس، مەسیف، تەق تەق، ئاغجەلەر، قەرەهەنجیر، راپەڕین.
11ی ئاداری1991 خەڵكی شاری هەولێر راپەرین و هەمان رۆژ كۆمەڵگەكانی كەسنەزان، بنەسڵاوە، دارەتوو، قوشتەپە، شاوێس، پیرزین، مەلائۆمەر، جدیدە، تۆبزاوە، كەورگۆسك، بەحركە، بەرحوشتر ئازاد كران.
12ی ئاداری1991 خەڵكی جەلەولا و خانەقین راپەڕین و هەمان رۆژ مەخموور و ئاكرێ، بجیل، سورچیایەتی، بەردەرەش، دینارتێ، زێبار، شێخان ئازادكران.
13ی ئاداری1991 راپەڕین گەشتە زاخۆ، دەشتی سلێڤان، لە گەرمیانیش كەلار و جەبارە راپەڕین.
14ی ئاداری1991 خەڵكی شاری دهۆك راپەڕین و هەمان رۆژ ناوچەكانی زاوێتە، سەرسەنگ، دێرەلوك، شێلادزێ، ئامێدی، بامەڕنێ، ئازادكران.
15ی ئاداری1991 خەڵكی شارۆچكەی سمێل راپەڕین.
16ی ئاداری1991 سەربەشاخ و قەرەچووخ و مەخمور ئازادكران.
18ی ئاداری1991 دانیشتووانی شارۆچكەی پردێ و دەوروبەری راپەڕین.
19ی ئاداری1991 دەوروبەری شاری كەركووك ئازادكرا.
20ی ئاداری1991 جەماوەری شاری كەركووك راپەڕین و شارەكە ئازادبوو.
21ی ئاداری1991 ئاگری نەورۆز لە كەركوك كرایەوە شەڕ لە معەسكەر خالید بەردەوام بوو.
رۆژی 27ی ئاداری1991، سوپای عێراق بە هاوكاری هێزەكانی موجاهیدینی خەلق كەركوكی گرتەوە و بۆ رۆژی31ی ئاداری1991 سوپای عێراق هەولێریشی گرتەوە و كۆڕە و دەستیپێكرد.