دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: پرسی خاك و داخوازیەكانی خەڵك لای ئێمە گرنترە لە پۆست

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە هۆڵی مەڵبەندی هەولێر، دیداری یەكێتی بە بەشداری سەرجەم ئۆرگانە حزبییەكان و خەڵكی پسپۆڕ و شارەزای سەربەخۆ لەو زۆنە دەستی پێكرد.

لە سەرەتای دیدارەكەدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: ئەم دیدارە دەبێتە دیدگایەكی نوێ بۆ یەكێتی بۆ ئێستاو داهاتوو، لەپێناو دیاریكردنی ستراتیجی یەكێتی بۆ داخوازییەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

وتیشی: لە چەند مانگی رابردووی گفتوگۆكانمان لە بەغدا، توانیومانە یەكێتی بكەینەوە بە هێزێكی سەرەكی لە بڕیاردانی سیاسی لە عێراقدا، هەر لەسەرەتاوە بڕوامان بە یەكڕیزی هێزو لایەنە سیاسییەكان هەبووە لە كوردستاندا، ئێستاش بە هەمان شێوە بڕوامان پێی هەیە، بەڵام ئەگەر هێزێكی سیاسی بیەوێت ئیرادەمان بشكێنێت بڕواناكەم نە ئێوە لێمان قبوڵ بكەن، نە ئێمەش قبوڵی بكەین، ئێستا یەكێتی كاراكتەرێكی سەرەكیە لە پرۆسەی سیاسی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد، دڵنیاتان دەكەینەوە پۆست هەرگیز لای ئێمە گرنگ نەبووە، پرسە گرنگەكان و داخوازیەكانی خەڵك لای ئێمە گرنگ بووە، پرسی خاك، پرسی داهات، پرسی پێشمەرگە و لە سەرووشیانەوە كەركوكی قودسی كوردستان دڵنیابن سازشی لەسەر ناكەین و بەشێكی سەرەكی گفتوگۆكانمان بووە لە بەغدا.

لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: گرنگە بەلامانەوە چوار ساڵێك هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، بەڵام مەرجی ئێمە وەكو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنە، ئەوەش پێویستی بە سازانی نیشتمانی هەیە و ناكرێت ئیرادەی هێزێك فەرزبكرێت بەسەر زۆرینەدا.

لەبارەی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانەوە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ دووپاتیكردەوە، پەیوەست بەدۆخی هاووڵاتیانیش وەكو یەكێتی قسەمان هەبووە و قسەمان دەبێت، ئەوەی دەگوزەرێت لە ئاست تموح و چاوەڕوانی و خەباتی یەكێتیدا نیە، ئەو كەم و كوڕیانەی بەرئێمە دەكەوێت بەرپرسیارانە داوای لێبوردن لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەین، دڵنیاتان دەكەینەوە یەكێتی ئەو هێزەیە دەتوانێت چارەسەری ئەو كەم و كوڕیانە بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا