كۆمپانیای نەوتی عێراق چەند بڕیارێكی تایبەت بە كەركوك دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق، چەند بڕیارێك پەیوەست بە شاری كەركوك دراوە، كە بەشێكیان پەیوەستن بە پێكهاتەی كورد لە شارەكە.

دیلان غەفور ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق كۆبووینەوە و چەند پرسێكی گرنگ و پەیوەست بە دانیشتووانی كەركوكمان خستەبەر باس كە لەماوەی ڕابردوودا خەڵكی پارێزگاكە وەك داواكاریی ئاڕاستەی ئێمەیان كردبوو.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا باسمان لە ناهاوسەنگیی پشكی پێكهاتەكان بە تایبەت كەمیی پشكی كورد كرد لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەرهەمە نەوتییەكان، بڕیاردرا پێداچوونەوە بەم پرسەدا بكرێت.

باسی لەوەشكرد، زیادكردنی پشكی كەركوك لە گازی مۆلیدە ئەهلییەكان پەسەند كراو بڕیاردرا بۆ هەر كەیڤیەك 15 لیتریان پێ بدرێت كە ئێستا 10 لیتریان پێ دەدرێت، ئەمەش كاریگەریی دەبێت لەسەر نرخی ئەمپێری كارەبا بۆ دانیشتووانی شارەكە، هەروەها بڕیاردرا لەمەودوا وێنەی شۆفێرو ئۆتۆمبێلەكانیان نەگیرێت لەكاتی دەرهێنانی كارتی بەنزین.

ئاشكراشیكرد بڕیارێكی دیكەی گرنگی كۆبوونەوەكە پێدانی نەوتی سپی بوو، بەو خێزانانەی خەڵكی ناوچەكانی ماددەی 140 ی دەستوورن و لە شارەكانی دیكە نیشتەجێن، كە تائێستا بێبەش كراون لە بەشە نەوتی ساڵانەیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا