لە سنووری مەخموور شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و پێشمەرگە روویدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سنووری قەزای مەخموور شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و پێشمەرگە روویدا و قوربانی لە هەردوولا هەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و پێشمەرگە دروستبووە و چەند پێشمەرگەیەك بریندارن و ژمارەیەك لە حەشدی شەعبی كوژراون.

شەڕەكە لەنێوان پێشمەرگە و ئەو چەكدارانەی حەشدی شەعبی روویداوە كە هەفتەی رابردوو چەند خاڵ و سەنگەرێكیان لە گەریلاكانی پەكەكە وەرگرتەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، دوو سەربازی عێراقی كوژراون و چوار سەربازی دیكەش بریندارن هەروەها لە ریزەكانی پێشمەرگەش شەش كەس برینداربوون كە یەكێكیان پلەی ئامر فەوجە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا