سواڵكەرێك لە سێ‌ رۆژدا 13 ملیۆن دیناری كۆكردووەتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند توانیویانە سواڵكەرێك دەستگیربكەن كە لەماوەی تەنها سێ‌ رۆژدا بڕی 13   ملیۆن دیناری لە هاووڵاتیان وەرگرتووە.

باسی لەوەشكردووە بوونی سواڵكەر لەناو چوار ریان و بازاڕەكاندا سیمای شاری هەولێریان ناشیرین كردووە.

ئەمڕۆ یەك شەممە 21ئەیلولی 2020، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاماری شەش مانگی رابردووی رووداوەكانی تاوان و دەستگیركردنی تۆمەتبارانی بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكە 665 تۆمەتباری تاوانە جیاجیاكان دەستگیركراون، هەر وەك توانیویانە لەو ماوەیەدا 751 سواڵكەر لە هەردوو رەگەز دەستگیربكەن و رووبەرووی یاسایان بكەنەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە سواڵكەرێكیان دەستگیركردووە كە لەماوەی 3 رۆژدا بڕی 13  ملیۆن دیناری لە هاووڵاتیان وەرگرتووە، بوونی ئەو سواڵكەرانەش لەناو چوار ریان و بازاڕەكاندا بە ناشیرین كردنی سیمای هەولێر دانراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا