ئەهوارەکانی عێراق بەرەو لەناوچوون دەچن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی پارێزگای زیقاڕ ڕایگەیاند، بەهۆی وشکەساڵییەوە ناوچەی زۆنگاوەکان (الأهوار) خەریکە دەبێتە ناوچەیەکی کارەساتبار.

لەوبارەیەوە کەریم هادی محەمەد، بەڕێوەبەری ژینگەی زیقاڕ دەڵێت، “ناوچەکانی ئەهوار بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات توشی وشکبوونەوەیەکی کارەساتبار هاتووە و ئەمەش بەشێوەیەکی گەورە کاریگەری لەسەر دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی دانیشتووانی ناوچەکە داناوە”.

وتیشی، “دانیشتووانی ئەم ناوچەیە بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە ڕاوکردنی ماسی و بەخێوکردنی گامێش و ئاژەڵداریی دەبەستن بە پەیداکردنی بژێوی ژیانیان، بەڵام بەهۆی کەمئاویی و وشکەساڵیی و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و بژێوی ژیانیان پێپەیداناکرێت”.

باسی لەوەش کرد،  “لەڕێی کادرەکانمانەوە هەستاوین بە ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر ئەو کارەساتانەی توشی ناوچەی ئەهوار بوون و ڕادەستی وەزارەتی ژینگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانمان کردووە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ناوچەی ئەهوار بە یەکێک لە گرنگترین ناوچەکانی عێراق دادەنرێت و لە لیستی شوێنەوارە جیهانییەکاندا دانراوە لەڕووی ئەو گرنگییە ژینگەیی و مێژووییەی هەیەتی، بەڵام خەریکە وشکەساڵی بەتەواوەتی زەفەری پێدەبات و گەر زوو چارەسەر نەکرێت عێراق ئەو ناوچە گرنگەی لەدەستدەچێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا