کەشناسی: بارانی بەلێزمە دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئادار، کەش هەوردەبێت تا کاتەکانى نیوەڕۆ و ئەگەرى بارانی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، لە دواى نیوەڕۆ لە ئەنجامى کاریگەرى دوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور و کەنداوی عەرەبی شەپۆلێکى باران بارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکاتەوە، کاریگەرى ئەم شەپۆلە سەرەتا لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم دەستپێدەکات، لە ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە و باشوورى پارێزگاى سلێمانى باران بارینى بەلێزمە و هەورە تریشقە دەبێت و باران بارینى بە بەراوورد لەگەڵ ناوچەکانى تر زیاتر دەبێت، بڕی باران بارینى پێشبینى کراو لەسنوورى ئیدارەى گەرمیان لە نێوان 35ملم تا45 ملم دەبێت، کاریگەرى ئەم شەپۆلە تا کاتەکانى بەرەبەیانى ڕۆژى دووشەممە بەردەوام دەبێت ،لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى ڕاپەڕین و سنوورى پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ باران بارین کەمتر دەبێت، بەڵام لە ناوچە سنوورییەکان و لووتکەى شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک نزم دەبنەوە.

سبەی دووشەممە25ی ئادار، کاریگەرى ئەم شەپۆلى باران بارینە بەردەوام دەبێت لە سەر ناوچەکەمان تا کاتەکانى بەرەبەیان، هەروەها لە ئەنجامى گاریگەرى بارستە هەوایەکى سارد پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە و ئەگەرى تەزرە بارین لە کاتەکانى بەرەبەیان لە هەندێک ناوچە هەیە، لە دواى نیوەڕۆ باران بارین کۆتاى دێت و کەش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دوو بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 16پلەى سیلیزى

سلێمانی :15 پلەى سیلیزى

دهۆک : 14پلەى سیلیزى

کەرکوک : 17پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 16پلەى سیلیزى

زاخۆ : 14پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 6پلەى سیلیزى

سۆران : 11پلەى سیلیزى

گەرمیان : 17پلەى سیلیزی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا